لە سلێمانی بانكی جینەتیكی بۆ پاراستنی تۆوی كشتوكاڵ و گیانلەبەرانی كوردستان دادەمەزرێت
07:04 - 07/07/2025
زەمەن
پرێس:
لە
سلێمانی بانكی جینەتیكی بۆ پاراستنی تۆوی كشتوكاڵ و گیانلەبەرانی كوردستان
دادەمەزرێت.
قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا لە پارکی هەواری
شاری سلێمانی بەردی بناغەی پڕۆژەی جین بانکی دانا.
جین
بانک، پرۆژەیەکی ستراتیژی کشتوکاڵییە و بودجەکەی لەلایەن رێکخراوی فاوەوە دابین
کراوە، پرۆژەکە لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت.
ئامانجی
پرۆژەکە کۆکردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەک و ئاژەڵ و
زیندەوەرانەی کە مۆرکی رەسەنی کوردستانی و عێراقیان پێوەیە.
لە
چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ناوەندێکی زانستیش دادەمەزرێت بۆ توێژینەوە لەسەر رووەک و
ئاژەڵ و زیندەوەرەکان و چۆنییەتی پاراستنیان و ژمارەیەکی بەرچاویش هەلی کار بۆ
پسپۆڕانی بوارەکە دەڕەخسێنێت.