24 جیهان

وەزارەتی بەرگریی توركیا گیانلەدەستدانی پێنج سەربازی لە ئەشكەوتێكی هەرێم راگەیاند

06:57 - 06/07/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی بەرگریی توركیا گیانلەدەستدانی پێنج سەربازی سوپای وڵاتەكەی لە ئەشكەوتێكی هەرێمی كوردستان راگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ كاریگەریی بەركەوتنی جۆرە گازێكی كوشندە گەڕاندەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تیمێكی سوپای توركیا لەكاتی هەڵمەتێكی گەڕان بەدوای تەرمی ئەفسەرێكی سوپا، كە سێ ساڵ لەمەوبەر لەسنووری ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ - قفڵ) كوژرابوو، لە ئەشكەوتێكی ناوچەكە، 19 سەربازی تیمەكە بەر گازی میتان كەوتن و دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، پێنج لەو سەربازانە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو ئەشكەوتەی كە رووداوەكەی تێدا روویداوە، پێشتر وەك نەخۆشخانە بەكارهێنراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن