20 جیهان

کۆبوونەوەکانى ئەمریکا و ئێران دەست پێدەکاتەوە

08:26 - 03/07/2025

زەمەن پرێس:
بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کۆببێتەوە، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان.
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی، لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بڵاویکردووەتەوە: ستیڤ ویتکۆف نوێنەری کۆشکی سپی ،بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کۆببێتەوە، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان.
ئەو دوو سەرچاوەیە جەختیانكردووە، ویتکۆف و عراقچی لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە پەیوەندی راستەوخۆدان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا نێوەندگیری ئاگربەستی نێوان هەردوولای کرد، ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرپرسانی عومان و قەتەر بەردەوامن لە نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن