وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
10:04 - 29/06/2025
زەمەن
پرێس:
كەمتر
لەهەفتەیەك لەبەردەم هاوڵاتییانی هەرێمدا ماوە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆمی
خۆراك، هاوكات داوا لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەكرێت ماوەكە درێژ بكاتەوە.
ئەمڕۆ
یەکشەممە ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی سەبارەت بە
درێژكردنەوەی وادەی دروستكردنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك وتی، "هەوڵدەدەین
لەگەڵ بەغدا ماوەی پڕكردنەوەی پسوڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنی كە رۆژی پێنجی مانگی
داهاتوو وەك كۆتا رۆژ دیاریكراوە درێژبكرێتەوە، چونكە خەڵكێكی زۆر تا ئێستا
فۆڕمەكەیان پڕنەكردووەتەوە".
وتیشی، هەر
خێزانێك چەند ئەندامیان كارتی نیشتمانیان هەیە دەتوانن تەنها ناوی ئەو
ئەندامانەیان لەفۆڕمە ئەلیكترۆنییەكەدا تۆمار بكەن، دواتر لەقۆناغی دووەمدا
هەركاتێك ئەندامەكانی دیكەشیان كارتی نیشتمانییان دەرهێنا دەتوانن ناوی ئەوانیش بۆ
فۆڕمی خۆراكەكە زیاد بكەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لەداهاتوودا هەر خێزانێك فۆڕمی ئەلیكترۆنی نەبێت، ناتوانێت بەشەخۆراكی
مانگانەی هەبێت، چونكە بەشەخۆراكی مانگانە پشت بەو فۆڕمە دەبەستێت و كار بە فۆڕمی
كاغەز ناكرێت، بۆیە پێویستە سەرجەم ئەندامانی خێزانەكان لەناو فۆڕمەكەدا هەبن.
ناوبراو باس لەوەشکرد،؛ پێش تەواوبوونی وادەكەی، فۆڕمە
ئەلیكترۆنییەكە پڕبكەنەوە، چونكە لە قۆناغی دووەم هەموو خزمەتگوزارییەكانی فۆڕمی
ئەلیكترۆنی خۆراك پێویستە بەپارە و بۆ زیادكردنی هەر ئەندامێكی خێزانەكە پێویستە
سەرۆك خێزانەكە بڕی ١٠ بۆ ١١ هەزار دینار بدات.