36 کوردستان

پەروەردەی گەرمیان خانەنشینان ئاگاداردەکاتەوە

09:19 - 29/06/2025

زەمەن پرێس:
پەروەردەی گەرمیان رایدەکەیەنێت، ئاگاداری هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەکەنەوە کە لە دایکبووی ١ـی تەمموزی ١٩٦٥ـن و لە ١ـی تەمووزی ئەمساڵ خانەنشین دەبن ئەگەر خۆیان بیانەوێت دەتوانن تا ٣١ـی کانونی یەکەم لە خزمەتکردن بەردەوام بن.
ئەمڕۆ یەکشممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن بڵاویکردەوە، ئەگەر ناتانەوێ خانەنشین بن، دەتوانن تا پێنج مانگی دیکە بەردەوام بن لە کارەکانتان.

ئاماژەى بەوەشکرد، بە پشتبەستن بە نوسراوی ژمارە ١٤٦٥٢ـی وەزارەتی پەرورەردە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە کە لە دایکبووی ١ـی تەمموزی ١٩٦٥ـن و لە ١ـی تەمووزی ئەمساڵ خانەنشین دەبن ئەگەر خۆیان بیانەوێت دەتوانن تا کۆتای ئەمساڵ بەردەوام بن لە کارکردن.
پەروەردەى گەرمیان روونیکردەوە، هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک ئارەزوومەندە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن، دەتوانێت لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان بکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن