دەم پارتی: مانگی داهاتوو پرۆسەی چارەسەری لە توركیا هەنگاوی بەرچاو دەنێت
07:19 - 29/06/2025
زەمەن
پرێس:
میدیاكانی
توكیا بڵاویانكردووەتەوە، بڕیارە لە (٨) یان (٩)ی تەمموزدا، شاندی ئیمرالی لەگەڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆببێتەوە و ئەردۆغانیش دەڵێت: ئەگەر هەفتەی داهاتوو دەرفەت
هەبێت، چاوم بە شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراتی دەكەوێت.
ئەردۆغان،
دوای کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لاهای، لەناو فڕۆکەکەیدا، بە رۆژنامەنووسانی وت:
لەمەودوا هەنگاوی بەهێزتر دەنێنین لە كاروانی وڵاتەکەمان بەرەو ئایندەیەکی
گەشاوەتر، ئەگەر هەفتەی داهاتوو دەرفەت هەبێت، چاوم بە شاندی پارتی یەكسانی و
دیموكراتی دەكەوێت.
ئەردۆغان،
وتیشى: باوەڕم وایە هەفتەی داهاتوو لە کۆبونەوەکەمان ئەنجامی باش بەدەست دەهێنین،
ئێمە هاوکارێک بۆ ئەو لیژنەیە دادەنێین کە بڕیارە لە پەرلەمان پێکبهێنرێت، بە
سەرکەوتوویی درێژە بەم پرۆسەیە دەدەین و ئێمە باوەڕمان پێیەتی.
هاوکات
سەرچاوەکانی ناو پارتی یەكسانی و دیموكراتی، رایانگەیاندووە: کۆبوونەوەی شاندی
ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان پڕۆسەکە خێراتر دەکات، جەختیشیانكردووە، هەموو شتێک باشەو
وێنەی گەریلاكانی پەكەكە لەڕێیە کە چەکەکانیان دادەنێن و، لە مانگی تەمموزدا ئەو
وێنانە بڵاودەكرێنەوە.
پێدەچێت
شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراتی لەو ماویەدا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی
کۆببێتەوە، سەرچاوەکانی دەم پارتی، ئاماژەیان بەوەشكردووە: پەیامەکانی ئۆجەلان بە
بەردەوامی دەگاتە دەستیان و بڵاودەكرێنەوە.