104 کوردستان

شارەزوو: هەرکەسێک شەقام و بەردەرگا و سەیارە بشوات ٥٠ هەزار غەرامە دەکرێت

01:56 - 24/06/2025

زەمەن _ شارەزوور

 

 لە شارەزوور لیژنەیەک پێکهێنراوە، بۆ ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ئاو و بڕیاردراوە، هەرکەسێک سەرجادە و بەردەرگا و سەیارە بشوات راستەوخۆ ژمارەی خانووەکەی دەنووسن و سزا بدرێت

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥،سەرهەنگ ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ئاو لە شارەزوورئاشکرایکرد، “لیژنەکەمان لە پێنج کەس پێکدێت، ئەوانیش نوێنەرانی ئاسایش، پۆلیس، شارەوانی، ئاو و قایمقامیەت، بەهۆی ئەوەی ئاو لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی  بێستانسوور کەمی کردووە، ماوەی 20 رۆژە بە شەو و رۆژ دەگەڕێین بۆ رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ئاو لە شارەزوور، هەرکەسێک ئاو بەفیڕۆ بدات بەردەرگا و سەیارە بشوات ئێمە غەرامەی دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “سەرەتا سەرجەم ماڵەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، ئێستاش لەگەڵ سەرپێچیکردنیان راستەوخۆ بە بڕی 50 هەزار سزا دەدرێن، بڕی سەرپێچییەکە لەگەڵ ژمارەی خانووەکە دەدەین بە فەرمانگەی ئاوی شارەزوور و دەچێتە سەر پسولەی سەعاتی ئاوەکەیان، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکەدا، بەردەوام هەمان سزایان بۆ دەنووسینەوە”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن