58 کوردستان

محەمەد حاجی مەحمود: ئیتر هیچ وڵاتێكی تر ناتوانێت هەرگیز لە ئێران نزیك بێتەوە

08:17 - 24/06/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ئەو جەنگەدا بردیەوە كۆماری ئیسلامی ئێران بردیەوە، دوای ئەو شەڕە ئێران دەبێت گەورەترین هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئیتر هیچ وڵاتێكی تر ناتوانێت هەرگیز لە ئێران نزیك بێتەوە.
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ كەناڵی فەرمی حزبەكەی دەڵێت: لەسەرەتادا وەزعی ئیسرائیل زۆر خراپ بوو لە رووخاندا بوو بۆیە هاواری بۆ ئەمریكا بردوو داوای لێكرد فریای بكەوێت، لەیەكەم رۆژەوە ئەمریكا بەشدار بوو لەشەرەكەدا بەڵام ئیعلانی نەكردبوو .
ئاماژەى بەوەشکرد، ئێران لە گەورەترین بنكەی ئەمریكای لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا لە قەتەر، لێدانەكەی قەتەر وای كرد ئەمریكا بڵێت ئامادەین بۆ ئاشتی، لێدانەكەی قەتەر توانی گۆڕانكارییەكی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووست بكات.
باسی لەوەشکرد، محەمەد حاجی مەحمود رونیکردەوە، ئیسرائیل ماندووبووە لەم شەڕەداو پەكی كەوتووە، شەڕەكە كۆتایی هاتوو، چونكە ئیسرائیل چاوەڕێی ئەوەبوو ئێران بڕوخی، ئێران نەڕوخا.
هەروەها محەمەد حاجی مەحمود دەشڵێت: هەرێمی كوردستان خۆی ئەخەڵەتێنێت كە باسی بەغداد دەكات، چونكە بەغداد كوردی ناوێ، كورد دەبێت واز لە بەغداد بهێنێت.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەو جەنگەدا بردیەوە كۆماری ئیسلامی ئێران بردیەوە، دوای ئەو شەڕە ئێران دەبێت گەورەترین هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئیتر هیچ وڵاتێكی تر ناتوانێت هەرگیز لە ئێران نزیك بێتەوەو شەڕ بە ئێران بفرۆشێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن