بەهۆی بوونی دەرمانی قاچاغ دەرمانخانەیەک داخرا
03:20 - 24/06/2025
زەمەن _ سلێمانی
لە سلێمانی دەرمانخانەیەک، بەهۆی ئەوەی کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاغی هەبوو داخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان و ئاسایش، پشکنینیان بۆ چەند دەرمانخانەیەک کردووە و یەکێک لە دەرمانخانەکان بەهۆی ئەوەی کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاغی هەبووە داخرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا کراوە.