ئاسایشی نیشتمانى عێراق:دەزگاكانی دەوڵەت توانای رووبەڕوبوونەوەی هەموو ئاستەنگەكانیان هەیە
08:58 - 15/06/2025
زەمەن پرێس:
ئاسایشی نیشتمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەزگاكانی
دەوڵەت توانای رووبەڕوبوونەوەی هەموو ئاستەنگەكانیان هەیە و ئەوانەی دنەی ئاشوب
دەدەن و درۆ بڵاودەكەنەوە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت:
محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی
نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی كردووە، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی و
سەربازی عێراق و ناوچەکە.
سودانی، جەختی لە توانای دەزگاکانی دەوڵەت
كردووەتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوخۆیی و توانای پیشەیی بەرزیان لە
روبەڕوبونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان.
هاوكات لە میانی کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنی وزاری
ئاسایشی نیشتمانی عێراق، هەڕەشەی لێپێچینەوەی یاسایی لەو کەسانە کردەوە کە دنەی
ئاشوب دەدەن و درۆ بڵاودەكەنەوەو، هەوڵی قۆستنەوەی دۆخی ناوچەكە دەدەن، بۆ تێکدانی
سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵات.