42 عیراق

سه‌رۆكایه‌تی‌ پەرلەمانی عێراق:بڕینی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ فیدراڵی و ده‌ستوره‌

08:30 - 04/06/2025

زمەن پرێس:
سه‌رۆكایه‌تی‌ پەرلەمانی عێراق، نیگه‌رانی‌ توندی خۆی‌ ده‌ردەبڕیێت بەرامبەر بڕیاره‌کەی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ، به‌ بڕینی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند: بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیان به‌ هاوڵاتییانی‌ هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و قه‌یرانی ئابوری‌ دەخولقێنێت، پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ فیدراڵی و ده‌ستوره‌.
سەرۆکایەتى پەرلەمان داواش له‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ دەكات پاشگەزببێتەوە لە بڕیارەکەی و پێویسته‌ قوتی‌ خه‌ڵك و شایسته‌كانی‌ نه‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ پرسە سیاسی‌ و بابەتە هونه‌رییه‌كانه‌وه‌.
هەروەها جەختیش دەکاتەوە، دانیشتن له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتن، تاكه‌ رێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسه‌كانی‌ نێوان به‌غدادو هه‌ولێر.
کۆتایی مانگی ڕابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە نوسراوێک بریاری ڕاگرتنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمی ڕاگرت، بەوەش پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا تێچکچوو هێرشی میدیایی لەلایەن پارتیەوە بۆ سەر بەغدا بەردەوامە.
هـ.ح

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن