29 عیراق

بەپەلە.. پلە بەرزکردنەوە و سەرمووچە دەستی پێکردەوە

03:45 - 21/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزیری دارایی ڕایگەیاند: سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەی شایستە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت بدەن و تەواوی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بەو بابەتە بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان تەواو بکەن.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق،  گشت وەزارەتەکان، دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکانی ڕاسپارد، سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەی شایستە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت بدەن و تەواوی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بەو بابەتە بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان تەواو بکەن.
دەشڵێت: پرسی سەرمووچە، پلەبەرزکردنەوە، دۆسیەکانی دەرکردنی سیاسی و هەژمارکردنی بڕوانامەکان، لە گشتاندنی وەزاری ژمارە (١٣٧١٣٧) بەدەر دەکرێن، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی ئەوەی ئەو شایستەییانە بە ڕێکارە ڕێکخستنییەکانی ناو گشتاندنەکە کاریگەر نەبن و دوانەکەون.
وەزیری دارایی ڕوونیشیکردەوە، بڕیاری خەرجکردنی سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوە، لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە ماف و شایستەکانی فەرمانبەران و پەرۆشیی وەزارەتە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی وەزیفی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن