105 کوردستان

مین بە (9) كرێكاری دانیشتووی سه‌یدسادقدا ته‌قیه‌وه‌و به‌سه‌ختی بریندارن

11:19 - 30/05/2025

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەشتی کێلو لە سنووری قەزای پێنجوێن، مین بە ژمارەیەک کرێکاری سەیدسادقی تەقییەوە.

رووداوەکە کاتژمێر 08:30ـی بەیانی ئەمڕۆ لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی لە دەشتی کێلو لە پێنجوێن روویداوە.

دکتۆر خالید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستیی پێنجوێن ئاشكرایكرد كه‌ نۆ بریندارەکە براونەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە سێ کەسیان رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

وتیشی: سەرجەم بریندارەکان خەڵکی سنووری شارەزوور و قەزای سەیدسادقن لە پارێزگای سلێمانی.

یه‌كێك له‌ برینداره‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ی وتی" رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بووە، بریندارەکان بە تەندروستی پێنجوێنیان گوتووە، بۆمبێکیان دۆزیوەتەوە و شێوەی نزیک بووە لە نارنجۆک و کۆن بووە، لەکاتی سەیرکردنیدا تەقیوەتەوە.
کرێکارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵیی بوون. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن