80 کوردستان

بەپەلە.. ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

03:21 - 29/05/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی دارایی، دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان:

ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە، ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە ٢/ ٦/ ٢٠٢٥ دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
 ٢٩ـی ٥ـی ٢٠٢٥


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن