32 ئابوری

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی "ئیداره‌ی سلێمانی" بڵاوكرایه‌وه‌

11:28 - 30/05/2025


زه‌مه‌ن - ئابوری

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

 ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی  لە رۆژی 24-5-2025 تا 30-5-2025، بڕی 16 ملیار و 20 ملیۆن و 668 هەزار و 471 دینار بووە.
بەشێوەیەك بڕی 16 ملیار و 20 ملیۆن و 668 هەزار و 471 دینار بووە، بەجۆرێك كە %94ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %6ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە..

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی پێشوو بڕی 12 ملیار و 405 ملیۆن و 21 هەزار و 689 دینار بووە.

ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:

- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی كرده‌وه.

پێشتر هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌خنه‌یان له‌ وێب سایتی شه‌افیه‌ت  گرت و ده‌ڵێن" سیستمه‌كه‌ ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه‌ نیه‌".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن