81 کوردستان

ئەگەری بارانبارین لە چەند ناوچەیەک هەیە

11:33 - 23/05/2025

زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان

 

کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥ رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەی وتیشی، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم کەمێک باران ببارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵبێت.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ بۆ ٢ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

هەولێر : ٣٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٨ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤١ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٤ پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن