مەسرور بارزانی: ئەمریکامان لهگهڵدایه
11:23 - 23/05/2025
زهمهن - ههرێمی كوردستان
سەرۆکی حكومهتی
هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیێنێت کە ئەوەی لە کوردستان دەکرێت تەنیا بۆ دانیشتوانەکەی
نییە، بەڵکو لە پێناو سەرجەم خەڵکی عێراقدایە و کاریگەریی لەسەر ناوچەکەش دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی
کوردستان لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە هەروەها ئاماژە بەوە دەدات لەم چاکسازییانەی
کە لە بوارەکانی وزە، بانک و فرەچەشنکردنی ئابووری دەستیان پێکردووە، ئەمریکا وەک
هاوبەشێکی سەرەکیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
دەقی نووسینەکەی مەسرور بارزانی:
"چاکسازییەکانی کوردستان لە بواری وزە،
بانک، فرەچەشنکردنی ئابووری، تەنیا بۆ خۆمان نین. ئەوانە هۆی سەقامگیری و گەشەسەندن
بۆ هەموو عێراق و ناوچەکە دێنن. ئەمریکاش وەک هاوبەشێکی سەرەکیی ئەم ئەرکە دەمێنێتەوە."