بڕیارێکى نوێ لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە بۆ خوێندکاران
08:25 - 22/05/2025
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوو بەدواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاندووە، لە ساڵی داهاتوو واتە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بەدواوە بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێتەوە. واتە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە ساڵی داهاتوو بە دواوە لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەبن، وانەی زمانی کوردی و عەرەبی وەک سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن ئەژمار دەکرێت.
لە نوسراوێکیشدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بکرێت بەمەبەستی ئاگاداربون لەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
جێگەی ئاماژەیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئارەزومەندانەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی، لە کۆبونەوەی ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠٢٢)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچوو.