نوێترین داواکاری یەکێتی پۆستی سەرۆکی هەرێم و ئەم وەزارەتانەیە
09:00 - 21/05/2025
زەمەن - کوردستانى
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەدوا کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، پۆستی سەرۆکی هەرێم، جێگری سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکـی پەرلەمان، وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی و سامانە سروشتییەکان و وتەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی داواکردووە.
یەکێتى دەڵێت، جێگای سەرسوڕمانە ئەو لیستەی داومانە بە پارتى لەدەستی بێژەرێکی پارتیدایە و بەتەنزەوە ئەیخوێنێتەوە ئەمەش شكاندنی ئەخلاقی کۆبوونەوەی تایبەتە لەسیاسەتدا.