ئەحمەد شەرع لەترسی گرتن پەشیمانبووەو سەردانی عێراق ناكات
05:07 - 11/05/2025
زەمەن:-
ئەحمەد شەرع: لەترسی دەستگیرکردنی لەلایەن عێراقەوە، داوای لێبوردنی کردووە لە بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا ئامادە نابێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، عەدنان سەرراج، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، داوای لێبوردنی کردووە کە بەشدار نابێت لە لووتکەکەدا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی سووریا لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان عەلەوی و درووزەکان لە لووتکەکەدا سەرکۆنە دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، عێراق لە ڕۆژی ١٧ـی ئەم مانگە، میوانداریی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکات، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتی لووتکەکە کراوە، بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەکان شەرع ئامادەنابێت و بەڵکو وەزیری دەرەوەی سووریا نوێنەرایەتی دەکات.
هاوکات، ئەحمەد شەرع، پێشتر بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسراو بوو، پێشتر لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق شەڕی دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق کردووە و دواتر پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووە، دوای ئەوەش لەو ڕێکخراوە جیابووەوە و گرووپێکی چەکداریی بە ناوی "جەبهەی نوسرە" دامەزراند