منداڵەکانتان لەهەرتەمەنێکدان، بەپاس و تەکسی تایبەت مەیاننێرن بۆ قوتابخانە، یان بۆ خولی هاوینە، ئەی چارەسەر؟
5/22/2025 1:46:00 PM
عەزیز ئالانی
ئەم ڕووداوە بخوێنەرەوە،پاشان پێشنیارێک دەخەمە خزمەتت وپێت ئەڵێم ئەی چی بکەیت؟
دایک وباوکەکە زۆرکچە تاقانەکەی خۆیان خۆش دەویست،چی داوا بکردایا بێدڵیان نەدەکرد،کاتێ کچەکەیان گەیشتە پۆلی 11 بردیانە قوتابخانەیەکی ئەهلی،کەقوتابخانەکە چەند پاسێکی کرێی هەبووبۆهاتوچۆ،لای بەرپرسی پاسەکان ناوی تۆمار کراو ڕۆژانە بەپاسێک لەگەڵ هاوپۆلەکانی هاتوچۆی دەکرد،لەبەر ئەوەی شۆفێرەکە تاڕادەیەک لای دایک وباوکی ناسراوبوو،متمانەی تەواویان پێکرد وبەحسابی خۆیان داویانەتە دەستێکی ئەمین.
شۆفێرەکەش بەڕواڵەت کەسێکی زۆر چاک وسەنگین وبەدین وبەئەخلاق بوو،ئەگەرچی ژن ومناڵی هەبوو،تەمەنیشی لەسەروو 30ساڵ بوو،بەڵام لەڕاستیدا زۆر داوێن پیس وبەدڕەوشت بوو،دەستی نەدەپاراست لە منداڵ و گەورەوکوڕوکچ،هەرکەپاسەکەی دەخستە ڕێ گۆڕانی چەپڵەو هەڵپەڕکێی بۆ لێ ئەدان وقوتابیەکانیش گۆرانیەکەیان دەگوتەوەو چەپڵەیان لێدەدا،لەم ڕێگەیەوە خۆی لای قوتابیەکان خۆشەویست کرد،تاگەیشتە ئەوەی نوکتەیان بۆ بکات وتاک تاک دەیگرتن لەپاسەکەداو قسەی لەگەڵ دەکردن ودەستبازی لەگەڵ دەکردن بەناوی یاری یەوە،سەرەنجام ئەوکچەداماوەی فریوداو وڕازی کرد کە ڕۆژێک دوای دەوام بیباتەوە بۆماڵی خۆیان وکچەکەشی فێرکرد کە بەدرۆ لای دایکی بڵێ سبەی درەنگتر دەگەڕێمەوە چونکەمامۆستای بیرکاری دەمانهێڵێتەوە بۆ دەرسی زیاترو حەلکردنی ڕاهێنانەکان.
بەداخەوە سبەی هات وهەموو شتێکی خراپ ڕوویدا وکار لەکار ترازا،دواتر دەرکەوت کە ئەو شۆفێرە دەیان کەتن وتاوان ودەستدرێژی تری پێشتر کردووە.
ئێستا چی بکەین بۆ ئەوەی ئەوشتانە دووبارە نەبنەوە؟
ئێوەی دایک وباوک متمانە بەهیچ کەسێ مەکەن،نەخزم ونەبێگانە،نەپیرونەگەنج،نە بەدین ونەبێ دین،بەڵکو ڕێگە یاساییەکە بگرنە بەر،واتا هەرلەسەرەتای ساڵەوە ئێوەی دایک وباوک لەگەڵ بەڕێوەبەرو بەرپرسی پاسەکانی قوتابخانە،یان تەکسیەکان کۆببنەوەو پلانێک دابنێن ئەم خاڵانەشی تێدابێ:
یەک،گرێبەستێک واژۆبکرێ لەنێوان بەڕێوەبەرو توێژەرو بەرپرسی شۆفێرەکان ودایک وباوکاندا،کە ئەم خاڵانەی تێدابێ:
دوو،هەرشۆفێرێک لیستی ناوی ئەوقوتابیانەی لادەبێ کە هاتوچۆیان پێدەکات وجگە لەوناوانە هیچ گۆڕانکاریەک ڕێگەپێدراو نیە.
سێ، دەبێ شۆفێر لەکاتی خۆیدا قوتابیەکان یەکە یەکە بەدەوروتەسلیم ڕۆژانە لەبەردەرگای ماڵ وقوتابخانەهەڵبگرێ ودابنێ ودایک یان باوک ئیمزای وەرگرتنەوە بکات.
هیچ شۆفێرێک مافی ئەوەی نیە کە گۆرانی ومۆسیقا لێبدات لەکاتی لێخوڕیندا وبۆی نیە پەیوەندی تایبەت وسوعبەت ونوکتەیان بۆ بکات.
چوار، شۆڤێرو قوتابیان مافی ئەوەیان نیە کە هیچ خواردن وخواردنەو دیارەک بدەن بەیەکتری،هەروەها نابێ ژمارە مۆبایلی هیچ کامیان لای ئەوی تر بێ.
پێنج، ئیدارەی قوتابخانە هەرڕۆژەو مامۆستایەک یان فەرمانبەرێک تەرخان دەکات کە لەگەڵ پاسەکەدا سەربکەوێت تاکو دوایین قوتابی تەسلیمی دایک وباوکی دەکاتەوە و واژۆیان وەردەگرێ.
شەش، هیچ قوتابیەک بۆی نیە بەدایک وباوکی بڵێ کە فڵان کات یان فڵان ڕۆژ درەنگتر دەگەڕێینەوە،بەبێ بوونی فرمانێکی واژۆکراوی مۆرلێدراوی بەڕێوەبەر،کە دەدرێت بەو قوتابیانەی دەمێننەوە لەقوتابخانە بۆ دەرس،ئەویش کاتەکەی بەتەواوەتی تێدا دەنووسرێ وئەرکی دایک وباوکیشە تەلەفۆن بۆ بەڕێوەبەر بکەن بۆ دڵنیایی لەو نووسراوە،یان هەرکاتێ بێ لەکاتەکانی دەوامدا و ئەرکی بەڕێوەبەرە وەڵامی هەموو تەلەفۆنێک بداتەوە،خۆی یان بریکارەکەی.
حەوت،هەموو مانگێک دووجار،بەڕێوەبەرو توێژەر وبەرپرسی هاتوچۆی قوتابیان بە ئۆنلاین کۆبوونەوە لەگەڵ دایک وباوکانی قوتابیان بکات،بەڵام بەڕێوەبەر زیاتر گوێ بگرێت لەدایک وباوکان ودووخولەک کات بۆ قسەکردنی خۆی دابنێ.
هەشتەم،هیچ سەیران وگەشت وگەشتتێکی زانستی بەبێ پلان وبەبێ ڕەزامەندی دایک و باوک ولایەنە بەرپرسە حکومییەکان نەکرێت.
نۆ، ئەمەیان بەجێ دەهێڵین بۆ هەرکۆمەڵە خاڵێکی تر ،کە خۆتان بینووسن،لەگرێبەستەکەتاندا.
تکایە کێ لەئێوەی بەڕێز ئامادەیە ئەم پۆستە لەسەر کاغەز پرەنت بکات و چەند نوسخەیەکی لێ بگرێتەوەو بیگەیەنێ بە وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەرەگشتیەکانی پەروەردەو بەڕێوەبەری پەروەدەی مەڵبەندەکان وبەرپرسە پەیوەندیدارەکان،یان پوختەی ئەم گرێبەستە،یان هەرشتێک کە خۆتان بەباشتری دەزانن لەم نووسراوە؟
تکایە ئەم بابەتە بەهەند وەربگرن،پەیوەستە بەڕۆڵەو خێزانی هەموومانەوە،
شەیری بکەن،
یکەنە بابەتی گفتوگۆ،
تاکو بڕیاری بەجێێ بۆدەردەچێت لەوەزارەتی پەروەردە،گوشاربکان گوشار،