460 کوردستان

یانەى سلێمانى وەڵامى لاهور شێخ جەنگى دەداتەوە

09:38 - 18/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

یانەى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ سەرۆکی یانەی وەرزشی نەورۆز ڕایگەیاند پێشتر و بە بڕی 360 ملیۆن دینار و دو دەفتەر دۆلار هاوکاری سەرۆک و یانەی وەرزشی سلێمانی کردوە.

 

یانەى سلێمانى راشیگەیاندووە، ئێمە بۆ هاندەرانی یانەکەمان و ڕای گشتی روندەکەینەوە ئەو هاوکارییە بۆ ماوەی شەش مانگ و بە بڕی 20 ملیۆن دینار بوەو لەئیدارەی گشتییەوەو لە رێگەی سەرۆکی یانەی نەورۆزەوە، دراوەتە یانەی سلێمانی، نەوەک خودی سەرۆکی یانەکەمان بەڕێز سەرکەوت حەسەن.

 

هەروەها دەڵێت، بۆ هەموانیشی دوپاتدەکەینەوە یانەی سلێمانی و سەرۆکەکەی هەرگیز سیاسەت و وەرزشیان تێکەڵ بەیەکتر نەکردوە، زیندوترین نمونەش بەخشینی یاریگای یانەی سلێمانی بو بە یانەی نەورۆز بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەوەش بەرامبەر بڕە پارەیەک بو کە نیوەی تێچوی خزمەتکردن و ئامادەکاری یارگاکە بۆ یارییەکان نەبو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن