473 کوردستان

کەشناسیی باران دەبارێت

12:26 - 21/05/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

لەچەند رۆژی داهاتوودا پێشبینی دەكرێت باران ببارێت و خۆڵبارین دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام رۆژی هەینی دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور بە تایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان.

کەشناسیی عێراق پێشبینیکردووە، لە رۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما نزمببنەوە، بای باکووری رۆژئاوا چالاک دەبێت و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە، رۆژی یەکشەممەش ئەگەری بارانبارین هەیە و پێشبینی دەکرێت لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن