بڕیارێک لە بانکى ناوەندییەوە.. پارەیەکى زۆر بە قەرز دەدرێت بەم کەسانە
09:34 - 21/05/2025
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتى ئابووری کاربۆن لە عێراق بەڕێوەچوو، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، بڕى یەک ترلیۆن دیناریان بۆ پێدانى قەرز لەپێناو ژینگە تەرخانکردووە.
عەلى عەلاق
پارێزگارى بانکیى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، قەرزە یەک ترلیۆن دینارییەکە بۆ گۆڕینى سەرچاوەى بەرهەمهێنانى وزەى کارەبایە لە شێوازە کۆن و پیسکەرەکەى ژینگەوە بۆ سەرچاوەى وزەى پاک.
عەلى عەلاق دەڵێت، هەر خاوەن کارگەیەک
بیەوێت سەرچاوەى کارەباکەى بگۆڕێت بۆ وزەى نوێبووەوە، بڕى 500 ملیۆن دینارى بە
قەرز پێدەدرێت.
گوتیشى، هەر لەو چوارچێوەیەدا قەرز
بەو کەسانەش دەدرێت کە دەیانەوێت پرۆژەى ریسایکلین و کۆکردنەوەى پاشماوە و
دابەشکردنى وزەى نوێبووەوە و پرۆژەى چاندنى خورما ئەنجام بدەن.