25 ی مانگ كۆمسیۆن ناوی كاندیده‌كان وه‌رده‌گرێت
09:43 - 15/05/2025
زه‌مه‌ن - عێراقی
بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان کۆمیسیۆنى باڵاى لە 25ى ئایارەوە دەست بە وەرگرتنى
ناوى كاندیده‌كان.
به‌پێی خشته‌ی
كاركردنی كۆمسیۆن وەرگرتنى لیستى كاندیدان لە 25ى ئایار تاوەکو 24ى حوزەیران بەردەوام
دەبێت، ئه‌و بڕیارەش رۆژى 14ى ئایارى 2025، لەلایەن
ئەنجوومەنى کۆمیسیارانەوە واژۆ کراوە.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م
هه‌فته‌یه بۆ سێیەم جار کۆمیسیۆن وادەى تۆمارکردنى پارت، هاوپەیمانی و لیستە سەربەخۆکانى
درێژکردەوە، دوا رۆژ بۆ ئەو تۆمارە 20ـی ئایارە.
بۆ هەڵبژاردنى
خولى نوێى پەرلەمان، کە لە 11ى 11ی 2025 دەکرێت، عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە کراوەتە
18 بازنە، هەر لیست و هاوپەیمانێتییەک بۆى هەیە کە دوو ئەوەندەى ژمارەى کورسیى كاندیدی
له پارێزگاكه‌دا هه‌بێت.