راوێژکارێکى سودانى زانیاریى نوێ لەبارەى کەمبوونەوەى پارە لە عێراق ئاشکرادەکات
06:39 - 10/05/2025
زەمەن - عێراقى
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى دارایى محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، یەدەگى دراوى عێراق بۆ 100 ملیار دۆلار دابەویوە.
ئەو راوێژکارەى سودانى راشیگەیاندووە، ئەمساڵ یەدەگى دراوى بیانیى لە عێراق گەیشتە 110 ملیار دۆلار، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ نزیکەى 100 ملیار دۆلار.
هەروەها دەڵێت، دۆخەکە هێشتا سەقامگیر و دڵنیاکەرەوەیە، بەڵام بەرپرسانی سیاسەتی دارایی و نەختینەیی لە راوێژی بەردەوامدان بۆ ئەوەی یەدەگی ستراتیجی دراوی بیانی نەکەوێتە ژێر هێڵە سوورەوە. هەروەها بۆ ئەوەی ئابووری تووشی پاشەکشە و قەیران نەبێت. ئامانجیش لێی پاراستنی ئابوورییە لە کاریگەرییە نەرێنییە دەرەکییە گەورەکان، وەک هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوت.