450 عیراق

وەزارەتى دارایی عێراق دەنگۆیەک لەبارەى مووچەوە رەتدەکاتەوە

03:28 - 12/05/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 وەزارەتی دارای عێراق ڕایگەیاند: ئەو هەواڵانە راست نین، کە باس لەوە دەکەن، تەیف سامى وەزیرى دارایی رازى بووبێت لە دابینکردنى مووچە بۆ فەرمانبەرانى سوریا.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتى دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هیچ بڕیار و دەستپێشخەرییەک نییە، بۆ ئەوەى وەزارەتى دارایی پارە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى سوریا دابین بکات، یاخود لەو بارەوە هیچ هاوکارییەک بکات.

هەروەها وەزارەتەکە داواى لە دەزگاکانى راگەیاند، پشت بەو هەواڵ و زانیارییانە نەبەستن، کە راست نین و هیچ پەیوەندییەکیان بە وەزارەتى داراییەوە نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن