73 ئابوری

هەواڵێکی خۆش لە داراییەوە سەبارەت بە مووچە

04:07 - 20/05/2025

زەمەن _ ئابووری

 

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، هیچ مەترسیەک لەسەر مووچە نییە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥، حسێن موئەنەس، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دۆخەکە جێگەی نیگەرانی نییە و پرسی موچەش هیچ كێشەیەك بەخۆوە نابینێت، حکومەتی عێراق چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایە و توانای تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی ئێستای هەیە.

لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت باسی لەوەشکرد، هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠  دۆلار لە بودجەدا کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بودجەی عێراق دەبێت و پێویستە بە پشبەستن بە پشپۆڕان دەستکاری نرخی نەوت بکرێت لە بودجەدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چەند دەنگۆیەک بڵاوبوونەوە کە دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن