داهاتی هه‌فته‌یه‌كی "ئیداره‌ی سلێمانی" بڵاوكرایه‌وه
10:15 - 16/05/2025
زه‌مه‌ن - ئابوری
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بڵاویكرده‌وه داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی
گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 10ی5ی2025 تا 16ی5ی2025 بڕی 12 ملیار و
405 ملیۆن و 21 هەزار و 689 دینار بووە. بەشێوەیەك بڕی 12 ملیار و 405 ملیۆن و
21 هەزار و 689 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 83%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 17%ـی
داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
ئەو داهاتانە
داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی
28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە
سایتی شەفافیەت
بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی
كرده‌وه.
پێشتر هه‌ندێك
له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا
ره‌خنه‌یان له وێب سایتی شه‌افیه‌ت گرت و
ده‌ڵێن" سیستمه‌كه ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه نیه".