829 کوردستان

بەپەلە.. لە سلێمانی گەنجێک درایە بەر دەستڕێژی گوللە

09:04 - 14/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

کەمێک پێش ئیستا لە سلێمانى گەنجێک درایەبەر دەستڕێژى گوللە و بەسەختى بریندارکرا.

 

بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە لەبەردەم گەراجی شارەزوور لە شاری سلێمانی روویداوە، گەنجێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆرى ئەڤەلۆنەوە تەقەى لە گەنجێکی دیکە کردووە،دوو گوللەى بەرکەوتووە و بەسەختى برینداربووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجە بریندار بووە، برینەکەی سەختە و گوللەکان ڕاستەوخۆ بەری کەوتوون، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت، تەقەکەرەکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن