429 کوردستان

یەكێك لەو كۆمپانیایەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

08:34 - 20/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

یەكێك لەو كۆمپانیایەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە وباسى لە ناوەڕۆکى گرێبەستەکە کردووە.

 

كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس كە لە ئەمریكا گرێبەستی وزەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كرد راگەیەندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەكاركردن لە كێڵگەكانی تۆپخانە و كوردەمیر ئابوریی هەرێمی كوردستان گەشە دەكات و لەو دوو كێڵگەیە پێنج ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی و 900 ملیۆن بەرمیل نەوت هەن.

 

هەروەها دەڵێت، داهاتی كێڵگەكانی تۆپخانە و كوردەمیر دەگاتە 70 ملیار دۆلار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن