نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین
10:57 - 15/05/2025
زەمەن _ ئابووری
لە ماوەی دووڕۆژدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی ئاسیا ١٢٠ دۆلار دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی ئایاەی ٢٠٢٥، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لێک نزیکبوونەوەکانی چین و ئەمریکا لەسەر بابەتی پێناسە گومرکییەکان، ١٢٠ دۆلار دابەزیوە.
هاوکات، ڕۆژی چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ، نزیکەی 80 دۆلار دابەزی، هەروەها ئەمڕۆ ٦٠ دۆلاری تر لە نرخەکەی بووەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، "دوور نییە خۆی راستەوخۆ لەسەر وردەکاریی پێناسە گومرکییەکان لەگەڵ سەرۆکی چین بکەوێتە گفتووگۆ و ئەمریکا و چین رێککەوتوون، بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ پێناسە گومرکییەکانیان لەسەر کاڵای بەرامبەر بەڕێژەی ١١٥٪ دابەزێنن.