سبەینێ ئەگەری تاوە باران هەیە
02:21 - 14/05/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
بەپێی پێشبینییەکانی
کەشناسیش سبەینێ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوە باران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم، نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێک
کاتدا ئەگەری تاوە باران هەیە لەگەڵ هەورە بروسکە، ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی زیادبوونی
خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان.
ئەوەشی خستەڕوو،
پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 32 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی
سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی
سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی
سیلیزی
سۆران : 27 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی
سیلیزی