هۆشداریى دەدرێتە ئەو کەسانەى مامەڵە بە لیرەى سورییەوە دەکەن
06:48 - 17/05/2025
زەمەن - ئابورى
سوریا
لەگەڵ ئیمارات و ئەڵمانیا لە گفتوگۆدایە بۆ چاپکردنى دراوێکى نوێ، بەوهۆیەوە هۆشداریى دەدرێتە ئەو کەسانەى مامەڵە بە لیرەى سورییەوە دەکەن، لەبەرئەوەى ئەو دراوەى ئێستا لە هەرێمى کوردستان هەیە، بە چاپکردنى دراوە نوێیەکە کارى پێناکرێت و بانکى ناوەندیى سوریاش بە نرخێکى نزم لە هاووڵاتیانى وەردەگرێتەوە,
سوریا
دەیەوێت دراوێکى نوێ چاپ بکات و چیتر ئەو دراوە کۆنە بەکارنەهێنێت کە وێنەى بەشار
ئەسەد سەرۆکى پێشووى سوریاى لەسەربوو، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئیمارات و ئەڵمانیا لە
گفتوگۆدایە.
سێ سەرچاوەى
ئاگادار بە ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دواى ئەوەى دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکى ئەمریکا لە سعودیە چاوى بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سوریا کەوت، بڕیاریدا
سزاکانى سەر سوریا لاببات، لەدواى ئەوەوە حکومەتى نوێى سوریا هەنگاوەکانى خێراکردووە
بۆ گۆڕینى چاپى کۆنى دراوى وڵاتەکە، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وڵاتى ئیمارات و
ئەڵمانیاى هەڵبژاردووە.
لەدواى سۆڕشى
سوریاوە کە ئەوروپا سزاى بەسەر سوریادا سەپاندووە، لە روسیا لیرەى سورى چاپکراوە و
زیاتر لە دەیەیەکە بەردەوامە، بەڵام ئێستا حکومەتى نوێى سوریا دەیەوێت دراوى نوێى
وڵاتەکەى لە ئەوروپا و ئەڵمانیا چاپ بکات و دراوە کۆنەکە کە وێنەى بەشار ئەسەدى
لەسەرە نەمێنێت.