366 کوردستان

مووچەى بەشێک لە خانەنشین و کەمئەندامانى سەنگەر رادەگیرێت

09:03 - 20/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

مووچەى بەشێک لە خانەنشین و کەمئەندامانى سەنگەر و پەککەوتووانى شەڕى داعش ماوەى مانگێکە راگیراوە، بەرپرسێک لە وەزارەتى دارایى دەڵێت، هۆکارەکەى گواستنەوەی دۆسییەکانیانە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی.

 

 

حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامان لە وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەیەوە رایگەیاند، چاوەڕێین یەکەکانی 70 و 80 دۆسیەی هەموو مووچەخۆرانیان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی ناوی ئەوانیش لە سیستمی پەیڕۆل داخڵ بکەن.


هەروەها راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستاش مامەڵەی هەزاران مووچەخۆر تەواوکراون و دۆسیەیان گواستراوەتەوە، بەشێکیشیان لە قۆناغی گواستنەوەدان، بەهۆی پرۆسەکە ماوەیەک مووچەی بەشێکی ئەو مووچەخۆرانە دوا دەکەوێت، بەڵام نافەوتێت، هەر مانگێک مووچەیان بۆ بەسترا، مووچەی سەرجەم مانگەکانی دیکەش بەیەکەوە وەردەگرن.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن