نرخى لیرەى سورى بەرزبووەوە
06:56 - 13/05/2025
زەمەن - ئابورى
ئەمڕۆ نرخى لیرەى سورى لە هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەى سورى بە 152 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتاى ئەم مانگە نرخى یەک ملیۆن لیرە بۆ نزمترین ئاست دابەزى و یەک ملیۆن لیرە بە 119 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا.