388 کوردستان

ئاگادارییەک لە وەزارەتى داراییەوە بۆ هاووڵاتیان

07:14 - 20/05/2025

زەمەن - کوردستانى

وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێت هەموو مووچەخۆرانى سنوورى هەولێر تا 27ى ئەم مانگى هەژمارى من بکەن، ئەگەرنا مووچەکانیان رادەگیرێت.

پێشتر ئەم هەواڵە وا بڵاوکرابووەوە کە دەبێت هەموو مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لەماوەى ئەو حەوت رۆژەى ماوە هەژمارى من بکەن، بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان بە زەمەنى راگەیاند، ئەو بڕیارە تەنیا بۆ سنوورى هەولێر دەرکراوە و سلێمانى ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ بەهۆى ئەم هۆشدارییەى وەزارەتى داراییەوە بۆ مووچەخۆرانى سنوورى هەولێر، بەردەمى بانکى تى بى ئاى لە سلێمانى جمەى دەهات، مووچەخۆران وا تێگەیەنرابوون، ئەگەر لەم هەفتەیەدا هەژمارى من نەکەن مووچەکانیان رادەگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن