48 کوردستان

لەسەر دۆخی گۆڕان، رێگەپێدراوی دەستەی گشتی نوسراوێک بۆ کۆمسیۆنی دەنێرێت

07:38 - 13/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

لەسەر دۆخی گۆڕان، رێگەپێدراوی دەستەی گشتی نوسراوێک کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتى:

 سڵاوێکی گەرم

بەگوێرەی حوکمەکانی قانونی عێراقی جێبەجێکراو، و دەربارەی دۆخی (گۆڕان) پێتان رائەگەیەنین:

یەکەم: دەربارەی داواکارییەکان بۆ کۆنگرەی دووەم یان سەپاندنی سەرکردایەتی حیزب:
-قانونی پارتە سیاسیەکان، ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠١٥، هیچ دەسەڵاتی نەداوە بە کۆمسیۆن یان دەستەی دادوەری بۆ گرێدانی کۆنگرەی گشتی حیزب بەبێ دەستەی گشتی.
-بەگوێرەی مادەی (٢٨) لە یاساکە، پێرەوی ناوخۆی هەر حیزبێک ئەبێت لەلایەن دەستەی گشتی بڕیاری لێ بدرێ. هەر کۆنگرەیەک لە دەروەی پێڕە و بە رێژەی قانونی نەبێت باتڵە.
-هەر هەوڵێک بۆ بەزاندنی ئەم سنورە دەستێوەردانی ناقانونیە لە کاروباری ناوخۆی حیزب و دژی حوکمەکانی مادەی (٣٩)ی دەستوری عێراقە کە زەمانەتی ئازادی رێکخستن و ئینتیمای سیاسی کردووە.
 
دووەم: دەربارەی دەسەڵاتەکانی کۆمسیۆن لە کاتی ناکۆکی ناوخۆی حیزب
-ئەوپەڕی ئەتوانێ بە قانونی لە کاتی بوونی ناکۆکی ئەنجامی بداتە ئەمانەن:
١. هەڵپەساردنی چالاکی حیزب تا کاتی چارەسەری ناکۆکی ناوخۆیی.
٢. دیاریکردنی ماوەیەکی زەمەنی (زۆرجار کەمتر نیە لە ٦ مانگ) بۆ هەردوولا تاکو کۆنگرەیەکی قانونی بەگوێرەی پێڕەوی ناوخۆ گرێ بدەن.
٣. هەڵپەساردنی بەرکاهێنانی ناو و دروشمی حیزب  تاکو شەرعیەت لە رێگەی کۆنگرەی گشتیەوە بەدەست دێت.

-بەڵام هەڵوەشاندنەوەی حیزب ناکرێت مەگەر:
١. بڕیاری دەستەی گشتی حیزب؛ یان
٢. بڕیارێکی قەزای لەلایەن دادگای پسپۆرەوە، ئەوەش لە کاتێکدا دەبێت کە پێشێلکاری مەترسیداری وەکو تیرۆر یان تەمویلی ناشەرعی، ئەمەش بە گوێرەی مادەی (٥٨) لە قانونی حیزبەکان

سێیەم: تایبەتە بەوەی نابێت لیستی هەڵبژاردن لە هیچ لایەک وەربگیرێ تاکو بە قانونی کێشەکان چارەسەر ئەکرێن.

چوارەم: هۆشداری قانونی پێشوەختە:
-هەر هەوڵێک بۆ قبوڵکردنی لیستی هەڵبژاردن لە هەر لایەک شەرعیەتی نیە چونکە کۆنگرە پەسەندی نەکردووە، تانەی قانونی لێ ئەدرێ، پێشێلکاریەکی راشکاوانەی قانونی حیزبەکان و رێساکانی کۆمسیۆنە.
-جەخت ئەکەینەوە کە هەر بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزب لە دەرەوەی دەقی قانونی، ئەوە لە بەردەم لایەنە قەزاییەکاندا تانەی لێ ئەدەین و ئەبێتە پیشینەیەکی مەترسیدار لەسەر سەربەخۆی ژیانی سیاسی لە عێراقدا.
جەخت ئەکەینەوە ئەم داواکارییە لە بەرپرسیارێتیەوە دێت تاکو کاروبارە بە حیکمەت و قانون چارەسەر بکرێن، هەروەها دور لە ئاڵۆزی یاخود سەپاندنی ئەمری واقیع لە هەر لایەکەوە بێت.
١. رەتی هەر هەولێک ئەکاتەوە بۆ سەپاندنی کۆنگرە لە دەرەوەی قانون
٢. داوا ئەکات کات بدرێ بە هەردوولا بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک کە خزمەتی حیزب و مەبدەئەکانی بکات.
٣. هیچ لیستێکی هەڵبژاردنی ناقانونی قبوڵ نەکری.
٤. حوکمەکانی قانونی حیزبەکان، ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠١٥ و پابەندبوونی تەواو بە مەبدەئەکانی بێلایەنی و سەبەخۆی دامەزراوەیی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن