63 عیراق

"لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت و بەیاسا ڤەیپ قەدەغەدەكرێت"

03:04 - 07/05/2025

زەمەن - عێراقی

لایەنە تەندروستیەكانی عێراق هاواریان لێهەستاوەو  بەمنزیکانە یاسایەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە بڵاوبونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەردەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی 5ی 2025، وەسیم کیلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی توتن لە وەزارەتی تەندروستی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: بەمنزیکانە یاسای نوێی لە یاسای پاراستنی زیانەکانی توتن دەردەچێت، کە کۆتایی بە بڵاوبونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی، "ڤایپ" لە عێراقدا دەهێنێت.

وەسیم کیلانی ئاماژەی بەوەشکرد: یاساکە بە یەکجاری هاوردەکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات، جەختیشی کردەوە کە یاسا نوێیەکە میکانیزمی ڕون لەخۆدەگرێت، لەوانەش سزا و غەرامەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ڤایپ بۆ هەر کەسێک کە بوێری پێشێلکردنی یاساکە بکات.

ئەو بەرپرسە تەندروستییە هۆشداریدا لە مەترسییە تەندروستییە بەرچاوەکان کە بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە دروست دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێو گەنجان و منداڵان و تەنانەت کچانیشدا بەبڵاوە.
گەرەكێشان بووەتە دیاردەیەكی باوی نائاسایی، كە ژمارەیەكی بێشومار لەهەموو ئاست‌و تەمەنێك ئاڵوودەی  بوون.

سەرهەڵدانی جگەرە دەگەرێتەوە بۆ دەورەبەری ٥٠٠ ساڵ پێش زایین، كە ئەوكات راستەخۆ قەدو پۆپی  رووەكیان  بەكارهێناوەو كێشاویانە.   

لەگەڵ ئەوەی جگەرە مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی دروستدەكات، بەڵام  رێژەیەكی  بەرچاو  لەهاووڵاتیان  ئاڵودەو گیرۆدەی دەستی جگەرەن.

بەپێی توێژینەوەكان جگەرە پێكهاتەیەكی مەترسیداری هەیە، كە پێكدێت لەچەندین مادەی كیمیایی زیان بەخش وەك نیكۆتین، تار، ئامۆنیا، سیانە هایدرۆجین‌و كۆمەڵێك مادەی  تر، كە كار لەمرۆڤ دەكات‌و ئاڵودەی دەكات.

هەر بەپێی توێژینەوەكان باوترینیان نیكۆتینەو مەترسیدارترینیانە، هەروەها بەپێی ئامارێكی جیهانی لەهەر ٧ چركەیەكدا كەسیك دەبێتە قوربانی دەستی جگەرەو مادەكانی ناوی.

لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە ئەو نیكۆتینەی، كە لەپێكهاتەی جگەرەدا هەیە، ئەگەر بەشێوەی ڕاستەخۆ بكرێتە خوێنی مرۆڤەوە ئەوا لەماوەی ٥ خولەكدا  دەبێتە هۆی  مردنی كەسەكە. 

سەرەڕای ئەوەی جگەرە مەترسی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی نەخۆشی بەڵكو بەتێپەڕبوونی كات نیشانەو نەخۆشی كوشندە دەردەكەوێت.

هاوكات جگەرەكێشان دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن‌و تووشبوون بەجەڵتەی دڵ‌و مێشك، هەروەها دەبێتە هۆی لاوازی لەبیركردنەوە، كاریگەری لەسەر ئاستی بینینی چاو دروست دەكات‌و دەبیێتە هۆی كەمبوونەوەی لاوازی سێكسی‌و ئارەزووی خواردن كەمدەكات،

هەروەها كار لەچالاكی گورچیلەكان دەكات‌و دەبێتە هۆی توشبوون بەهەموو جۆرەكانی شێرپەنجە، لەوانە قورگ، سنگ، كە  دیارترینیان شێرپەنجەی  سنگە، جگە لەمانە جگەرە زیانێكی زۆری هەیە بۆ ئافرەتانی دووگیان، بۆیە ئەو دایكانای لەماوەی دووگیانیدا جگەرە دەكێشن گاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كۆرپەكەیان‌و زۆرجار كۆرپەلەی ناتەواویان دەبێت.

ئاشکراشیکرد: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت، بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی جگەرەکێشان لە پێشەنگی دە هۆکاری سەرەکی مردن لە عێراقدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن