راگەیەندراوێک لە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستانەوە
08:57 - 29/04/2025
زەمەن - کوردستانى
فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەردوو حزبى دەسەڵات دامەزراوەکانى هەرێم و ئەزموونەکەى دەکەنە قوربانى میزاج و ویستى خۆیان.
فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە بیناى پەرلەمان کۆبووەتەوە، راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، لەدوای پێنج مانگ و پاش چەندین کۆبونەوە؛ دوو حیزبی دەسەڵات لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت بێباکانە مامەڵە دەکەن.
هەروەها دەڵێت، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى فراکسیۆنەکە تاوتوێی چەندین بابەتی جۆراوجۆری تایبەت بەکاری پەرلەمان و فراکسیۆنی یهكگرتووی کرد. لە کۆتاییدا فراکسیۆن بەرپرسیارێتی پێکنەهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی خستە ئەستۆی هەردوو هێزی دەسەڵات کە لە ماوەی ئەم پێنج مانگەدا و دوای چەندین کۆبونەوە؛ دوو حیزبی دەسەڵات لە پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت نەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی بەبێ گوێدانە ئەو کاریگەرییە نەرێیانەی لێی دەکەوێتەوە. بەردەوام دامەزراوەکانی هەرێم وئەزمونەکەی دەکەنە قوربانی میزاج و ویستی نادروستی خۆیان، بەتایبەت کە دۆخی ناوچەکە لەوپەڕی هەستیارییدایە و پێویستە واز لەو بێباکییە بهێنن.