107 کوردستان

لە کەرکوک حەشدی شەعبی منداڵێکی کوشت

03:43 - 10/06/2025

زەمەن _ کەرکوک

 

 لە پارێزگای کەرکووک، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان بەناوی موهەنەد حەیدەر، بە هۆیەکی نادیار، بەدەستی چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیای ناوخۆیی عێراقی بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان، لەلایەن چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە گوندی 'بریج' لە نزیک بازگەی 'فەتحە' لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک بریندار کرا و دواتر گیانی سپارد.

باوکی موهەنەد، بە میدیای ناوخۆیی عێراقی ڕاگەیاند: کوڕەکەی لەگەڵ چوار هاوڕێی خۆی لە نزیک بازگەکە یارییان کردووە، کاتیك لەلایەن چەکدارێکی حەشدی شەعبی تەقەیان لێ کرا و بریندار کراوە، دواتر دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ گیانی سپارد.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکەی گوازراوەتەوە پزیشکی داد بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، هێزە ئەمنیەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە و دیاریکردنی هۆیەکەی کردووەتەوە، هەروەها چەکدارەکەی حەشدی شەعبیش دەستگیر کراوە کە خەڵکی ناوچەی شوعلەی بەغدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن