تا تورکــەکانیش تاقەتی ئێـردۆگان-یان نەماوە
6/9/2025 10:34:00 PM
گۆران مهریوانی
نووسینی: کوردو باکسی وەرگێڕانی: گۆران
مەریوانی
ڕەجەب
تەیب ئێردۆگان ڕامکارێکی دەگمەنی شانۆی سیاسی و نێو جیهانە. چارەکە سەدەیەکە
تورکانی بە ڕەوانبێژی ئیسلامی و نیوە-وەسمانلی و دژایەتی ڕۆژئاواوەپەروەردە کردوە.
هەر دەمێ ژمارەی ڕاپرسییەکانی داکەون، دەیگۆت: ''ئێ ئاخر ئەوە پەیوەستە بە ئاسایشی
وڵاتەوە''.
ساڵانێکە باسی دوژمنی خەیاڵی دەکا کە
بە گۆتەی ئەو کۆمەکی کورد دەکەن بۆ دەنێوبردنی دەوڵەتی تورکیا. تەنانەت بۆیکرا
بەڵایەکی سروشتی بگۆڕێ بۆ سەرکەوتنێکی سیاسی. وێڕای ناهەڵوێستی و ئاشکرابوونی
ئەوەی کە پارتەکەی خۆی مۆڵەتی بیناسازی داوە بەو باڵەخانە ساختانەی کە لە خراپترین
زەمینلەرزەی سەردەمی ئێمەدا ڕوخان، لانیکەم هەزار کەسی دەنێو برد. سەرباری ویش لە
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2023 -دا سەرکەوت.
دەمێ سەرۆ-شارەوانییەکانی کوردیان لە کارەکانیان
دوور خستەوە و پاڕلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی دە زیندان نا، ئەوجا تورکان زیاتر
دەنگیان پێدا. دەمێ نەیاران و خەڵکانی خاوەن بیروبۆچوونی جیاوازی بە تیڕۆڕیست
نێوبرد، کەسێ ئەو بۆچوونانەی نەخستە ژێر پرسیارەوە. خۆ دەمێکیش گەنجینەی
حەتاڵوبەتاڵی دەوڵەت، بێکاری زۆرەزەوەند و هەژاری بەربڵاوی وە ئەستۆی ڕۆژئاوا نا،
بە ڕێژەی مامناوەندی تورکان ئەو بۆچوونانەیان بێ چەندوچوون قۆستەوە. خەڵک دووبارە
و دووبارە و، دیسانەوە دەنگیان بە ئێردۆگان دا. ئیتر دەشێ ئەو زەمەنە هاتبێتە کۆتا.
ئەوەی ڕۆژانە لە دەرزەنێ کەناڵی تێڤێوە و دەیان ڕۆژنامەوە سەرگەرمی
مێشک شۆردنەوەی هاوڵاتیان بوون، پێدەچێ ئیدی دەکار کەوتبن. دە نۆزدەی نەورۆزەوە بە
ملیۆنان کەس لە سەرجەمی دەڤەرەکاندا لەهەمبەر ئێردۆگانی دیکتاتۆر بۆچوونی خۆیان بە
ئاشکرا دەربڕیوە. بۆ زۆرینەی هاوڵاتیان ڕوونبۆتەوە کە سەرۆک بەڕاستی دەخوازێ
تورکیا بگۆڕێ بۆ کۆمارێکی سەنتڕاڵی ئاسیایی، بەبێ هیچ ئاسەوارێکی ئازادی مێدیاگەری
و ڕادەربڕین، یانشە هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە.
بڕیاری ئێردۆگان بە دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆ-شارەوانی خەڵکدۆستی
ئیستەنبۆڵ و شا-ڕکابەری ئەو، بڵێسەی پڕیشکێ بوو وایکرد دانیشتووانی تورکیا خۆیان
لە تەوقی دەردی ستۆکهۆڵم، سیندڕۆمی ستۆکهۆڵم، ڕزگاربکەن. بەڵام نا-لۆژیکداری، وەک ئاشنایە،
یەکێکە لە لک-و-پۆپە بە هێزەکانی ئێردۆگان. دەمێ چۆتە دانوستان دەگەڵ ڕێبەری
پێکەکەی کورد، هاوکات دڵنیایشی داوە بە یەکێ لە دادگاکانی ئێیستەنبۆڵ کە ئیمان
ئۆغڵۆ لە سۆنگەی، یەکێ لەوانە، پەیوەندیکردن بە هەمان پێکەکەوە کە بەو دواییەی
خۆیان هەڵوەشاندەوە و چەکیان دانا و لەتەک خۆشیدا کەتوونەتە دانوستان،
دەستبەسەرکردوە! گرتن و ڕاگرتنی ئۆغڵۆ دووڕوویی ئێردۆگان ئاشکرا دەکا. بە ملیۆنان
کەس دژایەتی بە قەدەخەکردنی گردبوونەوە و لێکەواتەکانی دەکەن بێ گوێ بەو جۆرە
فرمانانە نادەن، بێ منەتن بەوەی چەند ئەفسەر و پۆلیس و گازی فرمێسکڕێژ بۆ سەریان
دەنێرێ. خەڵکی سەبر و ئارامی لەتەک ئێردۆگان-دا نەماوە.
یواکیم نێدیم، (ڕۆژنامەوانی سوێدی) وەک پەیامنێرێ بۆ ڕاپۆرتی
ڕۆژنامەوانی دەربارەی ئەم شەپۆلە نوێیانە چووە تورکیا. ئێستێ گەڕاوەتەوە وڵاتی
خۆی، سوێد، بەڵام وێنەی هەزاران ڕۆژنامەنوس و ئۆپۆزیسیۆنکاران بە ''ئەندامبوون لە
ڕێکخراوێکی تیڕۆڕیستی چەکدار'' تاوانبار دەکرێ. مێدین لە بەشی زیندانی مارمەڕە،
ڕەگەڵ ڕکابەری سەرەکی ئەو، کە ئیمامئۆغڵۆیە، دە زیندان نرابوو.
هەرچەندە پرسیاری دیار بێگومان ئەوەیە کە چما
ئێردۆگان دەستپێک ئیمام ئۆغڵۆی دە زیندان نا؟ وەک دەزانرێ، چوون تۆقی چووە.
ڕاپرسییەکان گشتیان دەریدەخەن کە ئیمام ئۆغڵۆ لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیدا
سەردەکەوێ. ئێستێ ئێردۆگان شەڕی مان و نەمانی خۆی دەکا. چوون زۆرێک لە یاساکانی
هەڵبژاردنی دەستوری تورکیای پێشێلکردوە. دەگەڵ ئیمام ئۆغڵۆ ئاڵوگۆڕی جێگە دەکەن،
گەر دۆڕا.
پێویست ناکا پسپۆڕی بواری پرسەکانی تورکیا بین تا بزانین ئێرۆگان حاڵی
شڕە. خەونێ کە هەی بوو بەوەی خۆی نەیارانی خۆی هەڵبژێرێ ورد و خاش بوو. ئیدی
ئێردۆگان وەک سەرۆکێکی ڕژد چاوی لێناکرێ. ناکرێ کۆپییەی پراکتیزەکردنی ئەو ڕەفتارە
بێ بەزەییانەی هاوڕێیی خۆی ڤلادمێر پۆتن بکا، چوون تورکیا خاوەنی نەوت و گازی
سروشتی خۆی نییە بۆ دابینکردنی دیکتاتۆرییەت.
پرسیار بۆ سەرۆکی ئایندەی تورکیا یەکخستنەوەی وڵاتەبەوەی دان بە بوونی
کورد دە دەستوردا بنرێ و داوای لێبوردن لە جینۆسایدی کریستیانەکان، ساڵی 1915،بکرێ
و دیموکراسی ڕستەقینە بەرپا بکا و بهێنێتە گۆڕێ.
** سەرچاوە:
ڕۆژنامەی داگنس-نیوهێتەر، 09-06-2025، ستۆکهۆڵم-سوێد، لە زمانی ماکەوە.
وێنە؛ جووتە پاڵەوان و هەڤاڵ، پۆتن و ئێردۆگان