ترەمپ هەڵوێستەکانى بەرامبەر ئێران دەگۆڕێت و هەڕەشە دەکات
08:56 - 10/06/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆکی
ویلایەتە یەككگرتووەكانی ئەمریكا، زمانی بەرامبەر بە ئێران توندتر دەكات و ئەو
وڵاتە بە شەڕانگێز ناو دەبات، فەرماندەیی سەربازی ئەو وڵاتەش بژاردەی جیاواز
دەخاتە بەردەم ترەمپ.
لێدوانە
توندەکانى ئەمریکا و ئێران زیاتر دەبن و هیواکانى ترەمپ بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن
لەگەڵ تاران زیاتر بوون، بۆیە سەرۆکی ئەمریکا زۆری نەماوە شکستى دانووستانەکانیان
ڕابگەیەنێت.
ژەنەڕاڵ
مایکل کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ
وەڵامدانەوەی بەهێزی پيشیاندا، لەپێناو رێگریكردن لەوەی تاران ببێتە خاوەن چەکی
ئەتۆمی.
ژەنەڕاڵ
مایکل کۆریلا، ئەمڕۆ بە لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند،
پلان و بژاردەیان بۆ ترەمپ و وەزیری بەرگری ئامادە کردووە، لە ئەگەری نەگەیشتن بە
رێککەوتن لەگەڵ ئێران.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پەنابردن بۆ چارەسەری سەربازی لەگەڵ ئێران ئەگەری هەیە، بۆ ئەوەش
بژاردەی زۆریان خستووەتە بەردەم ترەمپ و وەزیری بەرگریی.
كۆریلا
جەختیشكرد: بریكارەكانی ئێران له لاوازترین دۆخی خۆیاندان، ئاستەنگی هەرە گەورە حوسییه
کانی یەمەنن.
دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، ئێرانی تۆمەتباركرد بەوەی
شەڕانگێزتر بووە لە دانوستانەکانی لەگەڵ رۆژئاوا.
ترەمپ
وتیشی: ئێران زۆر جیاوازتر لە چەند رۆژ لەمەوبەر رەفتار دەکات و، هەڵسوكەوتەكانی
بە "نائومێدکەر و كتوپڕ" وەسف کرد.