نرخی ئاژەڵی قوربانی دابەزیوە
02:33 - 05/06/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
بەهۆی نەبوونی مووچە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، نرخی ئاژەڵی قوربانی دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە مەیدانی ئاژەڵان، نرخی ئاژەڵی زیندوو بەراوورد بە جەژنی قوربانی ڕابردوو دابەزیووە، کە ئاژەڵی بچووک لە ١٢٪ بۆ ١٥٪ دابەزیووە، نرخی ئاژەڵی گەورەش نزیکەی لە ١٠٪ دابەزیووە.
هاوکات، نەخۆشی تای خوێنبەربوون یەکێکە لە هۆیەکانی سستیی بازاڕی ئاژەڵان، بەڵام لە نێوان ئاژەڵفرۆشان هیچ ڕێکارێکی خۆپارێزی جێبەجێ ناکرێت، سەرەڕای ئەوەی چوار حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەهەرێمی کوردستان تۆمار کراوە لەگەڵ 35 حاڵەت لە عێراق کە پێنجیان مردوون.
گۆشتفرۆشێکیش دەڵێت: ئێمە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە قەسابی دەکەین، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ یەکێکمان یان منداڵێکمان تووشی تای خوێنبەربوون نەبووین.