154 کوردستان

هەوڵێك هەیە هەرێم مووچەیەك قەرزبكات لەبەغدا تا كێشەكان یەكلادەبنەوە

01:30 - 10/06/2025

زەمەن - هەواڵەكان

 

 قەیرانی موچەی هەرێمی کوردستان بوەتە پرسێکی بەردەوام  و په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت: پلان هه‌یه‌ بۆ قه‌رزكردن.

 

 ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق سروە محەمەد، له‌ لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "پاساوی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ نەناردنی موچە، شکستی هەرێمه‌ لە گەیاندنی داهاتی ناوخۆ، بەڵام لەم مانگەدا لیستی موچەمان نارد و داهاتەکانمان لەکاتی خۆیدا ڕادەستکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌غدا داهاتی ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت، "هاوڵاتیانی بێتاوان باجی نەبونی تەرخانکردنی دارایی بۆ موچه‌ ده‌ده‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌شی نەناردنی خشتەی بودجەیە بۆ په‌رله‌مانی عێراق، دوای ڕاگرتنی پشكی كوردیش فشارێکی بەرچاو هەیە لەلایەن نوێنەرانی کورد لە پەرلەمان لەسەر حکومەت و لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی دارایی له‌سه‌ر هێڵین بۆ گەڕاندنەوەی پشكی هه‌رێم".

ئەو پەرلەمانتارە ڕونیكرده‌وه‌، "هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ قه‌رزكردن له‌ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران تا كێشه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، له‌كاتێكدا لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لە موچەدا نییە و هەروەها ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لە نێوان هەردو حکومەتدا هەیە بۆ پەسەندکردنی بە درێژایی ساڵی ئێستا"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن