پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەبرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
11:50 - 10/06/2025
زەمەن - هەواڵەكان
ئەمڕۆ لە
نەتەوەیەكگرتووەكان پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێدەكرێت.
یونامی ڕایگەیاند،
ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کاتژمێر 5ی ئێوارە
بە کاتی کوردستان، دانیشتنێک سەبارەت بە دۆخی عێراق سازدەکات.
دوای ئەوەی حکومەتی
عێراق مووچە و شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی
ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی عێراق بەڕێوەدەچێت و یەکێک
لە تەوەر و باسەکان ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
ئەمڕۆ لە نەتەوەیەکگرتووەکان
باس لە دۆخی عێراق و پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێت. دکتۆر محەممەد ئەلحەسان،
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی
کورتەیەک لەسەر بارودۆخی عێراق و یونامی پێشکەش دەکات.