ئه‌مڕۆ 34 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی سلێمانیدا تێپه‌ڕده‌بێت.. له‌كام گه‌ڕه‌كه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد؟
10:54 - 07/03/2025
زه‌مه‌ن - سلێمانی
34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
دوای دوو رۆژ له‌ده‌ستپێكردنی راپه‌رین له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه، له
سلێمانی راپه‌رین ده‌ستیپێكرد و هاوڵاتیان و ژماره‌یه‌ك له شانه چه‌كدارییه‌كانی
ناوشار و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له شاخه‌وه دابه‌زین بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه له هێزه‌كانی
رژێمی به‌عس.
سه‌ره‌تای راپه‌ڕین
له شاره‌كه له گه‌ڕه‌كی قالاوه و فولكه‌ی ده‌ستاڕه‌كه‌ی سلێمانیه‌وه ده‌ستیپێكرد
و، هه‌مان رۆژ سه‌رتاسه‌ری سلێمانی گرته‌وه و ته‌واوی شار له‌و رۆژه‌دا له به‌عس
پاككرایه‌وه جگه له ئه‌منه سوره‌كه‌ی سلێمانی، كه مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس و هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌كانی بوو له شاره‌كه‌دا.
ئه‌منه سوره‌كه
ئه‌و شوێنه بوو كه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی به‌عسه‌وه
ده‌ستگیرده‌كران، له‌و شوێنه‌دا روبه‌روی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی
ده‌بونه‌وه.
هێزه‌كان به‌عس
له‌ناو ئه‌منه سوره‌كه تاوه‌كو رۆژی دواتر خۆیان نه‌دا به‌ده‌سته‌وه ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی
گه‌یشتنی پاڵپشتی بۆیان، به‌ڵام دواجار ئه‌منه‌كه له داروده‌سته‌ی به‌عس پاككرایه‌وه.
له‌و رۆژه‌دا قەڵاكانی بەعس لە سلێمانی كە "لە ئەمنە سورەكە و ئیستیخبارات و مونەزەمە فەرعییەكان"پێكهاتبوون، بە دەستی پۆڵاینی گەل و هێزی پێشمەرگە رووخێنران و سەردەمێكی نوێ لە مێژووی خەباتی گەلی كورد بۆ رزگاربوون و گەیشتن بە ئازادی و سەرفرازی، دەستیپێكرد.
ڕاپەڕین دەنگ و ئیرادەی گەلی کوردستان بوو بۆ رەتکردنەوەی ستەم و خۆسەپاندن بەسەر خواست و چارەنوسیدا.
راپەڕین 5ی ئادار لەرانیە دەستی پێ‌کرد و رۆژی 21ی ئاداری 1991 کە دەکاتە رۆژی نەورۆز به‌رزگاركردنه كه‌ركوك کۆتاییپێھات.