شەڕە تەقە لە نێوان ئاسایش و گروپێكی مادەی هۆشبەر
01:14 - 24/02/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
لە قەزای پێنجوێن پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەناو قەزای پێنجوێن، توانیان پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن کە یەکێکیان بە برینداری کەوتووەتە دەست هێزەکانیان.
دەزگای ئاسایشی هەرێم باس لەوەشدەکات، ، دەستگیراوە بەسەر چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.