وێنە.. وەزیری ناوخۆی سەردەمی بەشار ئەسەد خۆی ڕادەست کرد
12:05 - 05/02/2025
زەمەن - رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە روداوێكی چاوەڕواننەكراودا وەزیری ناوخۆی پێشووی سووریا خۆی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی نوێی
سووریا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە،
05-02-2025، لیوا محەممەد ئیبراهیم شەعار، کە وەزیری ناوخۆی ڕژێمی بەشار ئەسەد
بوو، ، خۆی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کرد.
وێنەی لیوا محەممەد
ئیبراهیم لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا، دوای خۆی ڕادەستکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو
بووەتەوە و خەڵکی سووریای دڵخۆش کردووە و داوا دەکەن دادگایی بکرێت و بگاتە سزای یاسایی
خۆی.
ئەمە دەبێتە یەکەم
وەزیری سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بە شێوەیەکی فەرمی خۆی ڕادەستی دەسەڵاتی نوێی سووریا دەکات.
لیوا محەممەد ئیبراهیم،
زیاتر لە 15 ساڵ وەزیری ناوخۆی سووریا بووە و پێش ئەوەی ببێتە وەزیریش، فەرماندەی
گشتیی پۆلیسی سووریا بووە. پێشتریش لە دەزگای هەواڵگیریی کاری کردووە و چەند ساڵێک
لە لوبنان بووە.