238 کوردستان

ئەمڕۆ لە دوانیوەڕۆوە باران دەستپێدەکات

10:26 - 11/01/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی رایگەیاند: لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە نمەبارن دەستپێدەکات و شەو دەبێتە لێزمە باران.

ئەمڕۆ شەممە، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بلاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕؤ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆ وە باران بارین بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە،  پلەکانی گەرما  نزم دەبێت بە (3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەروەها لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەوە کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆرێت نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

 هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن